Rewa Mahmut Hasan
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
بڕۆکسل - AA
ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی دەهاشکاپەجە-ی تورکیا، فەخریە ئەرداڵ کەهاوکات یەکێکە لە ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی ساباجی، بەهۆی ئەو تاوانانەی لە تورکیا ئەنجامیداوە، داوای زیندانیکردنی دەکرێت بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ.
دادگاییکردنی فەخریە لە غیابی خۆیدا و بەهۆی ئەو تاوانانەی لە تورکیا ئەنجامیداوە، لە بەلجیکا و لە دادگای بروگ دەستی پێکرد.
لە دادگاییکردنەکەدا، داواکار داوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن و ١٥ ساڵ رێوشوێنی ئەمنی کردووە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیداوە لە تورکیا و چاوەڕێ دەکرێت بڕیارەکە لە 2ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا بدرێت.
لەکاتی بڕیاری دادگا بە سزادانی فەخریە ئەرداڵ، پۆلیسی ئینتەرپول دەکەوێتە خۆی بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو.