Muhammed Emin Canik
10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
بۆینس ئایرس-AA
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی چیلی، گرووپێكی چەتە بەجلی پۆستەچییەوە، چوونەتە ناو فڕۆکەخانەی ئارتورۆ مێرینۆ بێنیتەز لە سانتیاگۆی پایتەخت و بڕی ۱٤ ملیۆن دۆلاریان دزیوە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هێندرابوو و بڕیاربوو بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بگوێزرێنەوە و بەسەر بانکەکانی چیلی-دا دابەشبکرێن.
لێکۆڵینەوە بەراییەکان باس لەوە دەکەن کە چەتەکان پێنج کەس بوون، کەسێکیش کە پاسەوانی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە بووە بریندار بووە.
ساڵی ۲۰۱٤ هەر لە فڕۆکەخانەی سانتیاگۆ بڕی شەش ملیۆن دۆلار دزرا.