Faruk Tokat
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
ئادیس ئابابا - AA
وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی توركیا (İHH) له چوارچێوه‌ی رۆژانی پشتیوانی بێ باوكان 2019 (YDG) له چه‌ند شارێكی ئه‌سیوپیا به‌رنامه‌ی پشتیوانی منداڵانی بێ باوكی رێكخست.
خۆبه‌خشه‌كانی وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی توركیا له چوارچێوه‌ی رۆژانی پشتیوانی بێ باوكان كه ئه‌مساڵ نۆهه‌مینی سازده‌كرێت له شاره‌كانی كۆفیلی و ئادابای باشووری ئه‌دیس ئابابای پایته‌خت، به منداڵانی بێ باوك شادبوون و دیاریان به‌سه‌ردا دابه‌شكردن و ئه‌و قوربانییانه‌ی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی منداڵ و نه‌زره‌وه له‌لایه‌ن خێرخوازانی توركیاوه ره‌وانه كرابوون سه‌ربڕی و گه‌یاندیانه ده‌ستی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی منداڵی بێ باوكیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌قفه‌كه له ناحیه‌ی دینشۆ-ی ناوچه‌ی بالیای ئۆرۆمیا له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی گه‌شه‌پێدان، مانگای شیرده‌ر و دیاری به‌سه‌ر شه‌ش خێزان و مه‌ڕی شیرده‌ر و دیاری به‌سه‌ر 16 خانهودهدا دابه‌شكرد.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، جێگری سه‌رۆكی وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی توركیا، حه‌سه‌ن ئایناجی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مساڵ وه‌قفه‌كه له‌گه‌ڵ رۆژانی پشتیوانی بێ باوكان كۆمه‌ك و هاوكاری گه‌یاندووه‌ته 100 هه‌زار منداڵی بێ باوك و خێزان له نزیكه‌ی 53 وڵاتی جیاوازدا.
ئایانجی باسی له‌وه كرد له به‌رنامه‌كانیاندا كه تێكڕا 607 پرۆژه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن له مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مدا له توركیا و 33 وڵات و ناوچه‌دا به‌جێگه‌یه‌ندراون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ئه‌سیوپیا پشتیوانیان پێشكه‌ش به شه‌ش هه‌زار منداڵی بێ باوك كردووه.
له‌و به‌رنامانه‌ی کە له چوارچێوه‌ی رۆژانی پشتیوانی منداڵانی بێ باوكی ئه‌سیوپیا رێكده‌خرێت و سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی لقی ژنانی وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی توركیا، عایشه موزه‌ین تاشچی و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌قفه‌كه له باڵكئهسیر و دیاربه‌كر و گرووپێك له خۆبه‌خشان به‌شداربوون، به منداڵانی بێ باوك شادبوون.
سه‌رۆكی لقی ژنانی وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی توركیا، عایشه موزه‌ین تاشچیو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشتیوانیان پێشكه‌ش به دایكانی منداڵی بێ باوك كردووه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه ژیانیان باش بكه‌ن و هه‌لی كاریان بۆ بڕخسێنن.
تیمی وه‌قفه‌كه كه كاره‌كانی له ئه‌سیوپیا ته‌واوكرد، پێش جێهێشتنی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی سه‌رنووسه‌رانی هه‌واڵی ئه‌فریقای ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد و زانیاری له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌فریقا وه‌رگرت.