Hakan Çopur
01 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2026
دوای حەوت ساڵ گەشتەکانی نێوان ئەمریکا و ڤێنزوێلا دەستی پێکردەوە و یەکەم گەشت لە میامەی ئەمریکا بەرەو کاراکاس'ی پایتەختی ڤێنزوێلا بەڕێ کەوت.
دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤێنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ، واشنتۆن گرنگی تایبەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کاراکاس دەدات و لە ئاراستەدا دوای حەوت ساڵ گەشتە ڕاستەوخۆکان لە نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردەوە.
دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بەتایبەت لە ڕووی بازرگانی دادەنرێت.
لەم بارەیەوە وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە نووسیوێتی: "نزیک بە حەوت ساڵ بوو هیچ گەشتێکی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و ڤێنزوێلا نەمابوو. ئەمڕۆ ئەم دۆخە لە سەردەمی سەرۆک (دۆناڵد) ترەمپ گۆڕا. گەشتەکان لە نێوان مەیامی و کاراکاس دەستی پێکردەوە".