Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Adham Kako,
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
رووسیای پشتیوانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دوای ٢٤ رۆژ، ده‌ستی كرده‌وه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنشینهكانی ئیدلب.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه-ی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی سووریا رایگه‌یاند رووسیای پشتیوانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دوای ٢٤ رۆژ له راگرتنی هێرشه‌كانی، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج جار هێرشی ئاسمانی كردۆته سه‌ر گوندی بالیسه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆ دواجار ١١ی ئهیلوول هێرشیان كردبووه سه‌ر هه‌ردوو گوندی داهر و كه‌فه‌ر مارهس-ی سه‌ر به قه‌زای دهركوش له باكووری رۆژئاوای ئیدلب.
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌رده‌وامه له تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له گونده‌واره‌كانی باشووری ئیدلب. به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رژێم گونده‌كانی هازارین، ریكایا، شێخ مسته‌فا، نوكهیر-یان كرده ئامانج.
له واژووكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌وه له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له نێوان توركیا و رووسیا تاكو ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ سڤیل له ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستداوه. تاكو ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٤٢ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه بوون كه به‌به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چڕكراونه‌ته‌وه تا راده‌یه‌ك ئارامترن و ده‌كه‌ونه نزیك سنووری توركیا.