Ahmet Furkan Mercan
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
تۆکیۆ - AA
دوو کەشتی ئاسایشی کەناراوەکان کە هەڵگری ئاڵای چین-ن لە دوورگە جێناکۆکەکانی سینکاکو لە دەریای چینی خۆرهەڵات چوونە سنوورە ئاویەکانی ژاپۆنەوە.
بەپێی بارەگای ناوچەی یازدەهەمینی ئاسایشی کەناراوەکان لە قەزای ناها سەربە پارێزگای ئۆکیناوا، کەشتییەکانی سەربە چین، سنوورە ئاویەکانی ژاپۆن-یان بەزاندووە.
کەشتییەکان لە دەورووبەری دوورگەکانی مینامیکۆژیما لە ناوچەی جێناکۆکەکان کە سنوورە ئاویەکانی ژاپۆن دەگرێتەوە لە بەلەمەکانی راوچیانی ماسی نزیک بوونەتەوە.
کەشتییەکان کە نزیکەی چوار کاتژمێر ماونەتەوە، دوای هۆشداری ئاسایشی کەناراوەکانی ژاپۆن بۆ جێهێشتنی ناوچەکە، ئەو شوێنەیان جێهێشتووە.
بەپێی دەزگای پەخشی گشتیی ژاپۆن "NHK"، کەشتییەکان کە هەڵگری ئاڵای چین بوون، ئەمساڵ ئەوە دوومجارە دەچنە سنوورە ئاویەکانی ژاپۆنەوە و یەکەم پێشێلکاریشیان لە ١٥ی کانوونی دووەمدا ئەنجام دا.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژاپۆن، ماتسونۆ هیرۆکازو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئەو بابەتەی بە قبوڵ نەکراو وەسف کرد و باسی لەوە کرد کە نامەی ناڕەزایەتیی ئاراستەی چین کراوە.