Dilara Zengin Okay, Sami Sohta
15 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە چین ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بەوەی ٢٠٠ فڕۆکەی "Boeing"ی دروستکراوی ئەمریکی بکڕێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ چین لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "FOX NEWS" ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ، ژمارەیەک پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە و گوتیشی: "کۆبوونەوەکەم لەگەڵ شی جین پینگ زۆر باش بوو".
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشی کرد کە چین ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بەوەی ٢٠٠ فڕۆکەی " Boeing"ی دروستکراوی ئەمریکی بکڕێت و گوتی: " ئەمە کارێکی زۆر گەورەیە بۆ کۆمپانیای بۆینگ".
هەروەها دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەمە مانای ڕەخساندنی ژمارەیەکی زۆر ھەلی کار دەگەیەنێت، کۆمپانیای بۆینگ دەیویست ١٥٠ فڕۆکە بفرۆشێت، بەڵام ئێستا ٢٠٠ ە".