Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
مۆسکۆ - AA
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا میخائیل بۆگدانۆڤ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا سعوود مهلا کۆبووەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بۆگدانۆڤ و مهلا شاندی یاوەریان لە کۆبوونەوەكهدا باسیان لە دوایین پێشهاتی سووریا کردووه.
لە کۆبوونەوەکە جەختکرایەوە لەوەی کە لەژێر رۆشنایی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا" لەگەڵ یاسای ژمارەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زوترین کات چارەسەرێکی سیاسی بۆ سووریا بدۆزرێتەوە.
لە روونکردنەوەکە ئاماژە بەوەکراوه کە کورد وەک هەر نەتەوەیەکی دیکەی سووریا مافی هەیە لە دیاریکردنی داهاتووی وڵاتەکە و رووسیا پشتیوانیان لێ دەکات.