Ramal Mahmood
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
پاریس – AA
کۆمپانیای کاروباری تاوەری ئیڤڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە بڕیاری داوە بە دروستکردنی دیوارێکی شووشەبەندی گوللـەنەبڕ بە دەوری ئەو باخچەیەی کە تاوەری ئیڤڵی لە نێودایە.
سەرۆکی دەستەی جێبەجیکاری کۆمپانیاکە بێرنارد گاودیللەرە بە رۆژنامەی لێ پاریسیەن-ی راگەیاندووە "دیوارێکی پتەو و گوللـەنەبڕ بە دەوری ئەو باخچەیە دروست دەکرێت کە تاوەری ئیڤڵ دەکەویتە ناوی و کارەکانی ئەو دیوارە لە پايیزی داهاتوو کۆتایی دێت"
ناوبراو ئاماژەی کردووە کە ئامانج لەم کارە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کردەی تیرۆریستی و سەردانکەران تەنها لەیەک دەرگاوە دەتوانن بچنە لای تاوەرەکە.
بێرنارد گاودیللەرە باسی لەوە کردووە کە بەرزی دیوارەکە دوو مەتر و ٥٠ سانتیمەترە و گوللـە نایبڕێت، گوژمەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی تێ دەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس سەردانی تاوەری ئیڤڵ دەکەن.