Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرک - AA
دەستگیرانی رۆژنامەوانیی سعوودیی، جەمال خاشقچی، خەدیجە جەنگیز لە گوتارێکدا کە بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی نووسیووە، رایگەیاندووە "ئەگەر جەمالمان لەدەستدابێت، تەنها سەرکۆنەکردن بەس نییە. پێویستە ئەوانەی کە ئەویان لە ئێمە سەندووەتەوە بێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی سیاسی‌یان، بەرپرسیارییەتییان بخرێتە سەرشان و لەچوارچێوەی یاسادا سزابدرێن".
خەدیجە جەنگیز سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرانەکەی، جەمال خاشقچی کە رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە هەواڵی نازاندرێت، گوتارێکی لەژێر ناونیشانی "جەمال خاشقچی دەستگیرانم تەنها نیشتمانپەروەرێک بوو" بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی نووسیووە.
لە گوتارەکەیدا باسی لەوەکردووە کە مانگی ئایاری رابردوو لەگەڵ خاشقچیدا لەمیانی کۆنفرانسێکدا لە ئیستانبوڵ یەکتریان ناسیووە و بەهۆی ئەوەی ئەم بایەخی زۆری بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو داوە، دوای گفتوگۆیەک و لەو قسانەی دواتر کردوویانە، پەیوەندیی هاوڕێیەتی نێوانیان رەهەندێکی سۆزداریی وەرگرتووە.
جەنگیز تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە خاشقچی تەواوی جیهان گەڕاوە و لە هەموو شوێنێک زیاتر سعوودیەی خۆشویستووە و رایگەیاند: "بەڵام چیتر لە وڵاتەکەی خۆیدا شوێنی ئەو نەدەبووەوە. بەهۆی ئەو فشارەی لەسەر ئەو بیرمەند و چالاکوانانە هەبوو کە رەخنە لە شازادە، محەمەد بن سەلمان دەگرن، دوو جانتای لەگەڵ خۆی هەڵگرت و لە سعوودیە هەڵات، بەڵام جەمال دیسان هەر نیشتمانپەروەر بوو. کاتێک کە مرۆڤەکان ئەویان وەک نەیار پێناسە دەکرد، دژی ئەوە دەوەستایەوە و دەیگوت 'من رۆژنامەوانێکی سەربەخۆم کە قەڵەمەکەم بۆ چاکەی وڵاتەکەم بەکاردەهێنم'. سعوودیەی جێهێشت چونکە ئەمە تاکە رێگا بوو بۆ ئەوەی ئەو بۆچوونانەی کە گرنگیی پێدەدان بیانووسێت و قسەبکات و جگە لەوەش سازش لەسەر کەرامەتی نەکات و بەردەوام بێت لەسەر کارکردن".
- "پێی گوتم ئەگەر هەواڵت نەزانیم، کاربەدەستانی تورکیا ئاگادار بکەرەوە"
خەدیجە جەنگیز ئاشکرایکردووە، ئەو بەیانییەی کە خاشقچی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کردووە، زۆر دڵخۆش بووە، لە گوتارەکەیدا رایگەیاندووە:
"کە گەیشتینە کۆنسوڵخانە، چووە ژوورەوە. بە منی گوت ئەگەر لە ماوەیەکی کورت‌دا هەواڵت نەزانیم، کاربەدەستانی تورکیا ئاگاداربکەرەوە. ئەگەر بمزانییایە ئەمە دوایین یەکتر بینینمە لەگەڵ جەمال، خۆم دەچوومە کۆنسوڵخانەکە. درێژەی چیرۆکەکە: ئەو جارێکی دیکە لە کۆنسوڵخانەکە نەهاتە دەرەوە. لەگەڵ ئەودا منیش لەوێ ونبووم".
جه‌نگیز له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ رۆژی له‌دایكبوونی جه‌ماله. بۆ ئه‌وه‌یش پلانی ئاهه‌نگێكم رێكخست و نزیكترین هاوڕێكانیم بانگهێشتكرد. ئێستا هاوسه‌رگیریمان ده‌كرد".
- "ته‌نیا له من نه‌چوو، له هه‌مووان رۆیشت"
له گوتاره‌كه‌یدا جه‌نگیز ئاماژه به‌وه ده‌كات 12 رۆژ به‌سه‌ر دیارنه‌مانی جه‌مالدا تێپه‌ڕیووه و هه‌موو رۆژێك به ئومێدی بوونی هه‌واڵێك لێی به‌خه‌به‌ر دێت و، گوتی: "هێشتا ئه‌و قسه و قسۆڵۆكانهی له‌باره‌ی چاره‌نووسی (خاشقچی) ده‌گوترێن له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێده‌نگی سعوودیه من ده‌ترسێنیت. پرسیارێك كه له مێشكم ده‌رناچێت بۆ ساتێكیش لێمنابێته‌وه. ئایا ئه‌وه راسته؟ جه‌مالیان تیرۆر كردووه؟ ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان راست بن و جه‌مال له‌لایه‌ن داروده‌سته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه كوژرابێت ئه‌وه ده‌مێكه شه‌هید بووه. ئه‌و ته‌نیا له من نه‌ڕۆیشتووه به‌ڵكو له هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێك چووه. ئه‌گه‌ر جه‌مالمان له‌ده‌ستدابێت ئه‌وا ته‌نیا ئیدانه‌كردن به‌س نییه. ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ویان لێكردین به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیاریەتی سیاسیی به‌رپرسیاربكرێن و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا سزا بدرێن".
جه‌نگیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ههواڵانێكی بینیووه باس له‌وه ده‌كه‌ن کە له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ویستوویه‌تی بانگهێشتی كۆشكی سپی بكات و، گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه (دووی تشرینی یه‌كه‌م) به‌ڕاستی هاوكاری ئه‌و هه‌وڵانه بكرایه بۆ ده‌رخستنی رووداوه‌كانی نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، بیرم له په‌سه‌ندكردنی بانگهێشته‌كه ده‌كرده‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌نگیز له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "جه‌مال دژ به سته‌م ده‌نگی هه‌ڵبڕی به‌ڵام گیانی خۆی به‌خشی له‌پێناو داخوازی ئازادی گه‌لی سعوودیه‌دا. ئه‌گه‌ر كوژرابێت كه ئومێده‌وارم وا نه‌بێت، ئه‌مڕۆ له رۆژی له‌دایكبوونی ئه‌ودا هه‌زاران جه‌مال له‌دایكده‌بن. ده‌نگ و بۆچوونه‌كانی له توركیاوه ده‌گه‌یشت به سعوودیه و هه‌موو شوێنێكی جیهان. سته‌م تا هه‌تایه درێژه‌ی نابێت. دیكتاتۆره سته‌مكاره‌كان له كۆتاییدا باجی تاوانه‌كانیان ده‌ده‌ن".