Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2018
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆبۆوه.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ٧٣ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆبۆوه.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران رایگه‌یاند، روحانی به پێویستی زانیووه بۆ به‌رده‌وامیدان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به تایبه‌ت له بواری ئابووری پێویسته به شێوه‌یه‌كی چالاكانه به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و راگۆڕینه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه روحانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بدات له بواره جیاجیاكاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سیسته‌می بانكی، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له بواری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای به پێویستی زانیووه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بپارێزرێت و پشتگیری خۆی ده‌ربڕیووه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌موو بواره‌كان به په‌یوه‌ندییه ئابوورییهكانیشهوه.
له كۆبوونه‌وه‌ی روحانی-ماكرۆنیشدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان كراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له بواری وزه، ئابووری و بازرگانیدا.
هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه.