Emre Gürkan Abay
21 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
مۆسکۆ - AA
بەرپرسانی شاری خابارۆڤسک-ی رووسیا لە راگەیاندراوێکدا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە یەکەم زنجیرەی نەوەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکانی "Su-57" رادەستی سوپای رووسیا کراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە، فڕۆکە جەنگییەکان رادەستی یەکەیەکی سەربازی باشووری رووسیا کراون کە شوێنی ئەو یەکەیە دەکەوێتە سنووری دەریای رەش و دەریای خەزەر.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، تا کۆتایی ساڵ پێنج فڕۆکەی نەوەی پێنجەمی "Su-57" رادەستی سووپای رووسیا دەکرێن.
لە راگەیاندراوەکەدا لەبارەی ئەوەی فڕۆکەکە دەکەوێتە چ شارێکەوە، هیچ روونکردنەوەیەک نەخراوەتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی پیشەسازی رووسیا، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بڕیارە ٢٢ فڕۆکەی جەنگی "Su-57" رادەستی سوپای رووسیا بکرێن.
جێی ئاماژەیە نەوەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکانی "Su-57" تایبەتمەندییەکانیان لە فڕۆکەی ئێف-٣٥ بەرزترە.