Gökhan Kavak
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌بوجا - AA
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هاریكاری به‌رگریی، دوو فڕۆكه‌ی بۆردومانکردن Tupolev Tu-160 له جۆری "Blackjack" له لایه‌ن رووسیاوه ره‌وانه‌ی کۆماری باشووری ئه‌فریقا كرا.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ناوخۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه دوو فڕۆكه‌ی بۆردومانکردن سه‌ربه رووسیا له بنكه‌ی سه‌ربازیی وۆتهركلوف له شاری تشوانی له کۆماری باشووری ئه‌فریقا نیشتوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگریی کۆماری باشووری ئه‌فریقاوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه ''په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌نها له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری سیاسیی نییه له هه‌مان كاتدا پشتی به په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌ستووه''.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج، ناردنی ئه‌و دوو فڕۆكهیە بۆ کۆماری باشووری ئه‌فریقا له كاتێكدایه له سۆچی ''كۆڕبه‌ندی ئابووریی و لووتكه‌ی رووسیا-ئه‌فریقا'' به‌ڕێوه‌ده‌چێت.