Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ هۆشداریدا له باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لاڤرۆڤ و پۆمپیۆ دوایین پێشهاته‌كانی ڤێنیزوێلا-یان تاوتوێكردووه.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووسیا ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا باس له بابه‌ته‌كه بكات و ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرت له‌سه‌ر توندكردنی سزاكانی دژبه ڤێنیزوێلا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هۆشداری داوه‌ته ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا به هه‌نگاوی سه‌ربازیشه‌وه.