Betül Yürük
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
نیویۆرك – AA
رووسیا و چین نوێكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ره‌وانه‌كردنی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نزیكه‌ی سێ ملیۆن هاووڵاتی سووریایان ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌نگی دا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ره‌وانه‌كردنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ سووریا كه له ٢٠١٤ه‌وه به‌رده‌وامه و له ١٠ی ته‌مووزیشدا ماوه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
پڕۆژهبڕیارهكه كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكاوه پێشكه‌ش كراوه، له‌لایه‌ن رووسیا و چین'ه‌وه ڤیتۆ كرایه‌وه.
رووسیا بۆ جاری ١٥ه‌هه‌مین مافی ڤیتۆی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سووریا به‌كار هێنا.
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ته‌نها له‌ڕێگای هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری ئۆنجوپنار كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر بابوسسهلامه و ده‌روازه‌ی جیلڤه‌گۆزو كه ده‌كه‌وێته بابولهه‌وا هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له توركیاوه ده‌گه‌یشتنه سووریا.
دوای ڤیتۆ به‌كارهێنانی رووسیا و چین ئه‌گه‌ر تاكو ١٠ی تهمووز بڕیارێكی دیكه نه‌درێت ئه‌وا ماوه‌ی ره‌وانه‌كردنی هاوكارییه‌كان به‌و دوو ده‌روازه‌یه‌شدا كۆتایی دێت و تێپه‌ڕینی كاروانی هاوكارییه‌كان نامێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رووسیا رایگه‌یاند دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌بڕیارانه، خۆی پڕۆژه‌بڕیارێك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ رێگه‌گرتن له ره‌وانه‌كردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ سووریا.
بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌لایكه‌م ده‌بێ نۆ له پێنج ئه‌ندامه‌كه ده‌نگی پێ بده‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساش كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن مافی ڤیتۆ له دژی به‌كار نه‌هێنن.
ره‌وانه‌كردنی هاوكاری ده‌ره‌وه‌ی سنووریش بۆ سووریا، پێویستی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه له‌سه‌دا ٧٠ی نزیكه‌ی ئه‌و سێ ملیۆن كه‌سه‌ی له ئیدلب ده‌ژین كه ده‌كه‌وێته به‌پێی باكووری رۆژئاوای سووریا پێویستییان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و دوو ده‌روازه سنوورییه‌ی توركیاوه له كانوونی دووه‌مه‌وه تاكو ئێستا هه‌شت هه‌زار و ٤٦٨ كاروانی هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی سووریا كردووه كه هه‌زار و ٦١٣یان له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری ئۆنجوپنارهوه بوون.
تاكو ساڵی رابردوو له‌ڕێگای چوار ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه كه دووانیان له توركیان و یه‌كێكیان له عێراق و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان له ئوردنه هاوكارییه‌كان ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كران، به‌ڵام دوای ڤیتۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن رووسیا و چین ره‌وانه‌كردنی هاوكاری له‌ڕێگای ده‌روازه‌ی سنووری ئهلرهسمه له ئوردنه‌وه بۆ سووریا و له‌ڕێگای ده‌روازه‌ی ئهییاروبییه له عێراقه‌وه بۆ سووریا راگیرا.