Ali Cura
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
مۆسکۆ- AA
رووسیا و چین مانۆڕێکی هاوبەشیان لە ژێر ناوی "چالاک کردنی دەریا-٢٠٢١" لە دەریای ژاپۆن-دا دەستپێکرد.
بەگوێرەی ئەو روونکردنەوەیەی ناوچەی سەربازی رۆژهەڵاتی سوپای رووسیا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی خستووەتەڕوو، لە مانۆڕەکەی دەریای ژاپۆن-دا کەشتییە جەنگییەکانی یەکەی زەریای ئارام (پاسیفیک) پشتیوانی هێزە سەربازییەکانی رووسیا دەکەن.
هەروەها چین بە نمایش کردنی ژمارەیەک کەشتی جەنگی و ژێردەریایی بەشداری مانۆڕەکە دەبێت و ١٢ فڕۆکە و کۆپتەری هەردوو وڵاتیش بەشدار دەبن.
بڕیاریشە مانۆڕە هاوبەشەکەی رووسیا و چین تا ١٧ی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت.