Ruslan Rehimov
28 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە کۆنترۆڵی کایەی ئاسمانیی ئۆکراینا بەتەواوی لەژێر دەستی وڵاتەکەیدایە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە سەربازانی رووسیا کۆنترۆڵی ناوچەکانی دەورووبەری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆجیە-یان کردووە، وێستگەکە بەردەوامە لەسەر کارکردن و ئاستی تیشکدانەوەی ئاساییە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دەستپێکی هێرشەکانەوە تا ئەمڕۆ، هەزار و ١١٤ دامەزراوەی سەربازیی ئۆکراینا خاپوور کراون و کایەی ئاسمانیی وڵاتەکە بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شارەکانی بێردیانسک و ئنيرگۆدار لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە کۆنترۆڵ کراون.