Dmitri Chirciu
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
مۆسکۆ – AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند ٢٠ کەس لە ئاکامی ھێرشەکەی ئۆکراینا بۆسەر شاری دۆنێتسک کوژراون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە روونکردنەوەیەکیدا لە مۆسکۆ-ی پایتەختەوە گوتی: "لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی کیێڤ-دان، بە مووشەکی تاکتیکیی جۆری (Toşçka-U)وە ھێرش کراوەتە سەر شاری دۆنێتسک".
کۆناشینکۆڤ، ئاماژەی بەوە کرد کە ھێرشەکە خەڵکی مەدەنی کردووەتە ئامانج و گوتی: "لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوەندی شاری دۆنێتسک، ٢٠ کەس کوژراون و ٢٨ کەسیش کە منداڵیش لە نێویاندابوو بە سەختی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە".
کۆناشینکۆڤ، داکۆکی لەوە کردەوە کە ئەمە "تاوانی جەنگە".