Lejla Biogradlija,Sanela Crnovrsanin
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
سربرێنیتسا - AA
لە شاری سربرێنیتسا خۆرهەڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، رووفاتی ١٩ قوربانیی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی تەمووزی ١٩٩٥ لە گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری بە خاک سپێردران.
لە دوای دۆزینەوەی ناسنامەکانیان، رووفاتی ١٩ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سربرێنیتسا بە خاک سپێردران کە لەنێو ئەو هەشت هەزار و ٣٧٢ کەسە مەدەنییەدان لەلایەن هێزەکانی سربیاوە بێ بەزەییانە کۆکوژکراون کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ئەورووپا روویداو بە گەورەترین تراجیدیای مرۆڤایەتی دادەنرێت.
نوێژی جەنازە لەسەر رووفاتەکان لە چوارچێوەی رێکاره‌کانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەڕێوەچوو کە لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی ئیسلامی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، حوسێن کاڤازۆڤیج-ەوە ئەنجامدرا.
لە رێوڕەسمی بەخاک سپاردنەکەدا کە لە گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری بەڕێوەچوو، هەریەک لە لێپرسراوانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و جێگری وەزیری کو‌لتوور و گەشتوگوزاری توركیا، سەردار چام و نوێنەرانی دیپلۆماسیی لەو وڵاتە و کەسوکاری قوربانییان بەشدار بوون.
لە دوای خوێندنی نزا بۆ قوربانییان، ناوی یەک بە یەکی ئەو ١٩ رووفاتە خوێندرانەوە و لەلایەن کەسوکاریانەوە بە خاک سپێردران.
گه‌نجترین قوربانی له‌نێو ئەوانەی ئەمڕۆ بە خاک سپێردران ئازمیر عوسمانۆڤیج-ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ بوو، هەروەها و بهتهمهنترینیشیان رووفاتی حوسێن كورباسیج-ی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ بوو.
ناوی قوربانییەکانی دیکەش بەم شێوەیە بوو: "ڤهجسیل ههمزابهگۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٣٩)، محێدین مهحمهدۆڤیج (١٩٧٧)، رامیز سهلیمۆڤیج (١٩٥١)، ئه‌سناف خهلیلۆڤیج (١٩٧٦)، موعه‌مه‌ر موییج (لەدایکبووی ١٩٧٦)، محه‌مه‌د بهگانۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٤٧)، هاجرۆ ئالییج (لەدایکبووی ١٩٤٤)، یوسف ئالییج (لەدایکبووی ١٩٧٦)، زایم حهسهنۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٦٨)، عاسم نوكیج (لەدایکبووی ١٩٧١)، نه‌زیر داوتۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٦٩)، ئیبراهیم ئاڤداگیج (لەدایکبووی ١٩٥٠)، یوسف خهلیلۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٤٨)، ساڵح دزانانۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٥٥)، مههۆ كاراهۆدیج (لەدایکبووی ١٩٣٩)، فیكره‌ت كیڤهریج (لەدایکبووی ١٩٧٨) و زیها ده‌لیج (لەدایکبووی ١٩٧١)".
لەم نێوەندەدا، یەکێتیی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا (FBIH) و Brcko، ١١ی تەمووزیان وەک رۆژی ماتەمینی راگەیاند.
رۆژی ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥، یه‌که‌کانی سوپای سربیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی کە سه‌ربازه هۆڵه‌ندییه‌کانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تێدابوو، و داگیریان كرد، ئه‌وانیش ئه‌و هاووڵاتییه بۆسنییه سڤیلانه‌یان راده‌ست كردن که پێشتر په‌نایان بۆ هێنابوون.
سربییه‌کان رێگه به ژنان و منداڵانی بۆسنیا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه بپه‌ڕنه‌وه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازه بۆسنییهکاندان، به‌ڵام زیاتر له هه‌شت هه‌زار پیاوی بۆسنیا له دارستانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری بنکه سه‌ربازییه‌که‌دا ده‌کوژن.
ئه‌و بۆسنییانهی ده‌کوژرێن له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا ده‌نێژرێن، له‌دوای جه‌نگیشه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت، کاتێک رووفاته‌کانیان ده‌دۆزرێته‌وه، رۆژی ١١ی ته‌مووزی هه‌موو ساڵێک ده‌هێنرێنه گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه رووفاتی ئه‌و قوربانییانه‌ی له گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری به خاك دهسپێردێن ده‌گه‌نه شه‌ش هه‌زار و ٦٧١ رووفات.