Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ین ئه‌مریكا له‌باره‌ی منبجه‌وه خه‌مسارده، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ هێڵی پێشوو. یان ئێوه پاكی بكه‌نه‌وه یان ئێمه پاكی ده‌كه‌ینه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌شه توركیه‌كی قوبروس، قودره‌ت ئۆزهرسای كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد، بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا.
سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌رێگای منبج چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ین ئه‌مریكا له‌باره‌ی منبجه‌وه خه‌مسارده، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ هێڵی پێشوو. یان ئێوه پاكی بكه‌نه‌وه یان ئێمه پاكی ده‌كه‌ینه‌وه".