Yunus Kaymaz
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
ئیستانبوڵ- AA
یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ تۆپی پێ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا پشتیوانیی له منداڵانی سووریا ده‌كات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه پشتیوانییكاری رێكخراوی "Save the Children"ه، به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی جیهان بۆ سه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر منداڵانی سووریادا ده‌كرێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامی "به‌هێزبه. به باوه‌ڕ به. هه‌رگیز وازمه‌هێنه"ی بڵاوكرده‌وه.
رۆناڵدۆ دیمه‌نی هێرشه‌كانی سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مەدەنی له مانگی شوباتدا بڵاوكرده‌وه.