Sami Anwar Rashad Ahmed, Mehmet Nuri Uçar
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
رێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی، بەتوندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆريستییەکانی کابوڵ-ی کرد.
لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوەکە ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەتوندی ئیدانەی پەلامارەکانی ئەفغانستان دەکات.
هەروەها پرسە و سەرەوخۆشی لە خێزانی قوربانییەکان و نزای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە پێویستە هەماهەنگی و هەوڵە نیودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دوو هێندە زیاد بکرێن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە کابوڵ-ی پایتەجتی ئەفغانستان روویاندا.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "BBC" لە پەلامارەکاندا ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.