Rewa Mahmut Hasan
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
جنێڤ- AA
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی رۆژی رابردوو لە نێوان لیبیا و ئیتاڵیادا خنکاون گەیشتووەتە ١٠٠ کەس و بەمەبەش تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە پێنج کەس خنکاون لە دەریای ناوەراستدا.
نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی بۆ گوتەبێژی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران، ویلیەم سپیندلەر رێکخست و ناوبراو رایگەیاند کە رۆژی رابردوو ١٠٠ پەنابەر لەنێوان لیبیا و ئیتاڵیادا لە بەلەمی چوپدا خنکاون.
لە رووداوی نقوم بوونی بەلەمەکەی رۆژی رابردوودا ٦٣ کەس رزگار کرابوو، کە بەنیازبوون لە لیبیاوە بپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا.
سپیندلەر ئاماژەی بەوەدا کە لەمساڵدا بەتێکرا رۆژانە ١٤ پەنابەر خنکاون و ئەمەش لە مێژووی تۆماری دەریای ناوەراستدا بەرزترین ژمارەیە لەرۆژێکدا.
بە پێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمساڵ ٣٥٨ هەزار پەنابەر لە دەریای ناوەراستەوە گەیشتوونەتە ئەورووپا و ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر لەرێگەی دەریاوە گەیشتبوونە ئەورووپا، ٣ هەزار و ٧٧١ کەسیش خنکابوون.