Abdullah Shukur
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
ئیدارەی ئەمریکا بە تۆمەتی دەستبەرکردنی کەلوپەلی دروستکراوی ئەمریکا بۆ چەند ھێڵێکی ئاسمانی ئێران کە لە نێو لیستی رەشی ئەمریکادان، بڕیاری سزادانی سێ کەس و شەش دامەزراوەی دەرکرد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی دەەستبەرکردنی کەلوپەلی دروستکراوی ئەمریکا بۆ ھێڵە ئاسمانییەکانی وەک ماھان، كاسپیهن، معراج و پویای ئێرانی کە لە نێو لیستی رەشی ئەمریکا دان، بڕیاری سزادانی سی کەس و شەش دامەزراوە دەرکرا.
ھاوکات ھۆشداری ئەوەش درا کە ھەر لایەنەک مۆڵەتی نیشتنەوە یان خزمەتگوزاری پێشکەش بەو ھێلە ئاسمانیانە بکات ئەوا لەلایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو ھێڵە ئاسمانیانەی لەلایەن ئەمریکاوە سزا دراون، چەک و جەنگاوەر و پشتیوانی داراییان بۆ رێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا و رژێمی ئەسەد گواستووەتەوە.
ھەر بەپێی بڕیارەکە سامانی ئەو سێ کەسە لە ئەمریکا بلۆک کرا و پەیوەندی بازرگانی ئەو کەسانەش لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەمریکا قەدەغە کراوە. لە نێو ئەو کەس و دامەزراوانەش ھاووڵاتیەکی تورکیا و چوار کۆمپانیای سەر بە تورکیای تێدایە و ئەوانی دیکەش ھاووڵاتی و کۆمپانیای ئێرانین.