Mohammed Yahya Ahmad Mohammed,Zeynep Hilal Karyağdı
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
لە سعووديە ژمارەى ئەو كەسانەى كە دواى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە ٢٥ زياديكردووە و بۆ پێنج هەزار ٤٣ بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەى ئەو راگهیهنراوهی كە لەلایهن وەزارەتى تەندروستيى سعووديەوە بڵاوكراوەتەوە، لە وڵاتەكە و لە ماوهى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٥ حاڵەتى گيان لەدەستدان، ٢٢٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٥٩٣ تووشبوونيش لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
بەپێى دوايين ئامارەكان، كۆى گشتيى ژمارەى گيان لەدەستان بۆ پێنج هەزار و ٤٣ و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوونيش بۆ ٣٣٩ هەزار و ٢٦٧ كەس بەرزبووەتەوە.
هاوكات ٣٢٥ هەزار و ٣٣٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە.