Barış Gündoğan
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
سه‌ركۆماری توركیا: "به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا جیهان سه‌رله‌نوێ له شوێنێكی دیكه‌دا گیری خواردووه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته ١٧٠ كه‌س".
ئه‌ردۆغان: "(ده‌ربازكردن له ئه‌فغانستانه‌وه) سڤیلهكانمان هێناوه‌ته‌وه وڵات. له ئێستادا ژماره‌یه‌كی كه‌م تیمی هونه‌رییمان له‌وێ هه‌ن. جگه له‌وه سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان: "(ئه‌فغانستان) له‌كاتێكدا كه ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ڵێن له جیهاندا به‌هێزترینین، به وریایی زیاتر له‌و وڵاتانه ده‌ربچن كه چوونه‌ته ناوی، ده‌رچوونه‌كان وا نه‌بوون".
ئه‌ردۆغان: "(ئه‌فغانستان) له‌و نێوه‌نده‌دا پێكدادانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌یه، ناكرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه توركیا یان وڵاتێكی دیکە له‌و پێكدادانانه سوودمه‌ند ده‌بێت".