Enes Kaplan
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
عەشق ئاباد – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری TRK کاتژمێر ١٣:٥٠ گەیشتە عەشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەشق ئاباد لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، چاری گیلیچۆڤ، باڵیۆزی تورکیا لە عەشق ئاباد تۆگان ئۆراڵ و کارمەندانی باڵیۆزخانەی تورکیاوە پێشوازی لێ کرا.
ھەریەک لە خاتوو ئەمینەی ھاوژینی ئەردۆغان؛ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، فاتیح سۆنمەز؛ وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری ئەردۆغان دەکەن.