Ömer Faruk Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
كوالالامپور – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا، ماهاتیر محه‌مه‌د پێشنیازی بۆ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی كرد له پێناو سوودگه‌یاندن به وڵاته‌كه‌یان له توركیا كاربكه‌ن و ببنه خاوه‌ن ئه‌زموون.
له میانی كردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پیرۆزڕاگرتنی رۆژی نیشتمانی كه رۆژێك به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی مالیزیا له پارێزگایی مهلاككا رێكخرا، ماهاتیر رووی ده‌می كرده قوتابیانی زانكۆ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر لاسایی به‌هاكانی خۆرئاوا بكه‌نه‌وه دیسانه‌وه مالیزیا ده‌بێته داگیرگه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شانازی به به‌هاكانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردوویدا بۆ توركیا به‌ستایشه‌وه كاركردنی توركه‌كانی بینیووه و گوتی: "توركیا له مالیزیا به‌ره‌پێشتر چووه. توركه‌كان بوونه‌ته هۆی ئه‌مه. با گه‌شه‌سه‌ندنی توركیا ببێته نموونه بۆ ئێمه. ده‌بێت گه‌نجان بچنه توركیا. دوای ١٠ ساڵ كاركردن له‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ئێره. به‌مجۆره گۆڕانكاری له وڵاته‌كه‌مان روو ده‌دات".