Aşkın Kıyağan,Ramal Abdullah Mahmood
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
ڤیه‌ننا – AA
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، یوكیا ئامانۆ له ته‌مه‌نی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سكرتاریه‌تی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند كه به نیگه‌رانییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی یوكیا ئامانۆ-یان زانیووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوبراو به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات ویستوویه‌تی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه، بۆیه به‌شێك له‌و په‌یامه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه كۆچكردوو بۆ ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری نووسیووه.
ئامانۆ له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له كاره گرنگه‌كان كردۆته‌وه له پێناو به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به رێگای ئاشتییانه به له‌خۆبردوویی كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و پشتیوانی وڵاتانی ئه‌ندام و نووسیوویه‌تی "شانازی به كاره‌كانمانه‌وه ده‌كه‌م. سوپاسی وڵاتانی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی ئاژانس ده‌كه‌م".
دیپلۆماتكاری ژاپۆنی یوکیا ئامانۆ له ٢٠٠٩ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كرد.