Dildar Baykan
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاشته‌واییی نیشتمانیی ئه‌فغانستان، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا له كۆشكی سپی جه‌ختی له پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ ئه‌فغانستان له بواری دیپلۆماسی، مرۆیی و ئه‌منی.
له كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كان له ته‌واوبووندان بۆ كشانه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بایدن له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غانی و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا كۆبووه‌وه.
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان، بایدن رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانییه دیپلۆماتییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ئه‌فغانستان له بواری دیپلۆماسی، مرۆیی و ئه‌منی و هه‌روه‌ها به‌خشینی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌و وڵاته.