Muhammed Enes Can,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی سعوودیه، سعوود موعجب له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ، عیرفان فیدان كۆبووه‌وه.
موعجب كه له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆشكی دادی ئیستانبوڵی كرد له ناوچه‌ی چاغڵه‌یان و له ده‌رگای پرۆتۆكۆڵه‌وه چووه ناو كۆشكه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ فیدان كۆبووه‌وه.
دوای نزیكه‌ی یەک كاتژمێر و 15 خولهك له كۆبوونه‌وه‌ی داخراو، موعجب و شاندی یاوه‌ری كۆشكی دادیان جێهێشت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریكاری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی و ئه‌و داواكاره گشتییه ئاماده‌بوون كه لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.