Ömer Erdem,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
خه‌رتوم – AA
براكانی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی سوودان، عومه‌ر به‌شیر به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركران.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان، زهینهلعابیدن كهبباشی ئیبراهیم له كۆشكی كۆمار له خه‌رتومی پایته‌خت رایگه‌یاند، عه‌بدوڵڵا و عه‌باس براكانی سه‌رۆكی له‌كارلادراو، عومه‌ر به‌شیر به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون.
زهینهلعابیدن ئیبراهیم بهڵێنیدا له نزیكترین كاتدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر دەسەڵات راده‌ستی حکوومەتێکی مەدەنی ده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی قه‌یرانی ئابووری ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیان پێكرد دواتر به خێرایی گۆڕان بۆ دژایه‌تیكردنی رژێم له خه‌رتوم و سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته. دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی به‌رفراوان له به‌رده‌م باره‌گای سوپا له خه‌رتوم ١١ی نیسان سوپا رایگه‌یاند، ده‌سەڵاتی گرتووەتە دەست و به‌مجۆره‌ش كۆتایی به قۆناغی حوكمڕانی عومه‌ر به‌شیر هات كه ٣٠ ساڵی خایاند.