Mahmoud Haggag
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
خەرتوم ــ AA
لە ئەنجامی دروستبوونی لافاو لە گوندی نەزیلە سەربە پارێزگای رۆژهەڵاتی نیل سنووری ویلایەتی خەرتوم ناوەڕاستی سوودان، دەیان خانوو رووخان.
ئافرەتێكی نیشتەجێی گوندی نەزیلە بە ناوی سەعدییە ئادام كە بەهۆی لافاوەكەوە زیان بەر خانووەكەی كەوتووە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی كرد و گوتی: "لە رۆژی هەینیی رابردووە، باران بارینی بەخۆر و لافاو، گوندەكەمانی گرتووەتەوە كە بەهۆیەوە دەیان خانوو رووخاون".
هەروەها كەسێكی دیكەی نیشتەجێی گوندەی نەزیلە بە ناوی عەلی جومعە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە گوندەمان، زیانێكی زۆرمان بەركەوتووە".
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی سوودان رایگەیاندبوو كە لە سەرەتای مانگی رابردووە باران بارینی بەخوڕ و لافاو ژمارەیەك ناوچەی سوودانی گرتەوە كە بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەیش برینداربوون، هەروەها دوو هەزار و 382 خانوویش رووخاون.