Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
لهئاکامی هێرشی هێزهكانی رووسیا به مووشهكی بالیستیكی بۆسهر شارۆچكهی سهلقین باكووری پارێزگای ئیدلیب، 12 كهس کوژران و 25ی دیكهش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئانادۆڵو لە بەرپرسانی بنكەی تەندروستی شارۆچكەكەوە دەستی كەوتووە، لەئاكامی هێرشی هێزەكانی رووسیا بە مووشەكی بالیستیكی دوورهاوێژ بۆسەر شارۆچكەی سەلقین، 12 كەس كوژران و 25ی دیكەش بریندار بوون.
سەرچاوەكە رایگەیاندووە بریندارەكان گەیەنراونەتە بنكە تەندروستییەكە و چارەسەریان بۆ ئەنجام دراوە.
لە شارۆچكەی رەیحانلی سەربە پارێزگای هەتای باشووری توركیا سەر سنووری سووریا، دەنگی تەقینەوەی مووشەكەكان بیستران.
بەم دواییە فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا هێرش دەكەنە سەر ئەو ناوچانەی لە دەورووبەری ئیدلیب و حەلەب بەدەست هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سورییەوەن و ئەو رێگایانەش دەكەنە ئامانج كە خەڵكی سڤیل بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی مرۆیی بەكاری دەهێنن.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە 30 ئەیلوولی رابردوودا رایگەیاند بوو كە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئۆپەراسیۆنەكانیان لە خاكی سووریادا دەست پێ دەكەن.
بەڵام رووسیا زیاتر هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە شارەكانی حیمس، ئیدلیب، حەلەب و حەما و دەورووبەریان دەكاتە ئامانج.