Ruslan Rehimov
26 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2022
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ رایگەیاند، شاری لاچین و گوندەکانی زابوح و سوس کەوتوونەتەوە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانەوە.
عەلیێڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئێمەی ئازەربایجانی گەڕاینەوە شاری لاچین، سوپای ئازەربایجان لە شاری لاچین بڵاوەیان پێكرا، گوندەكانی زابوح و سوس كۆنترۆڵكران. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی لاچن و ئازەربایجان دەکەم. بژی لاچین، بژی ئازەربایجان!".
دوای شەڕی دووەمی قەرەباغ، بەپێی ئەو بەیاننامە سێقۆڵییەی كە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و رووسیا واژۆ كرا، سەربازانی رووسیا و ئەرمینیا لەو ناوچەیە کشانەوە كە بە "كۆریدۆری لاچن" ناسرابوو و بەشێوەیەكی كاتی لەژێر كۆنترۆڵی سوپای رووسیادا بوو. "كۆریدۆری لاچین" کە شاری لاچن و گوندەکانی زابوح و سوس لێیە، کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی باکو.
بەپێی بەیاننامەکەی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بڕیاربوو ئازەربایجان رێرەوێکی نوێ دروست بکات کە بەدەرەوەی شاری لاچین تێدەپەڕێت. ئازەربایجان ئەم رێڕەوە ٣٢ کیلۆمەترییەی زووتر لەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو تەواو کرد. ئهرمهنییهكانی دانیشتووی ناوچهی قهرهباغی ئازهربایجان بۆ هاتوچۆ و گهڕانهوه له ئهرمینیا ئهو رێڕەوە نوێیه بهكاردههێنن. هێزەکانی رووسیا ئەرکی دابینکردنی ئاسایشی ئەم رێڕەوە دەگرنە ئەستۆ.
لاچن و گوندەکانی لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن سوپای ئەرمینیاوە داگیرکران و لە ساڵانی دواتردا ئەو ئەرمەنییانەی لە سووریا و لوبنانەوە هێنران، لەو ناوچەیە نیشتەجێ کران. ئازەربایجان بە درێژایی پرۆسەکە رایگەیاندبوو کە ئەمە بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی رێککەوتننامەکانی جنێڤ دەبینێت.