Laith Anwar Jad#an Al-jnaidi
18 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2026
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و لە میانیدا ھەڵیکوتایە سەر گوندێکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری ئەو وڵاتە.
کەناڵی فەرمیی سووریا "ئەلئیخبارییە بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی عەشا سەربە پارێزگای قونەیترە.
ھەروەھا کەناڵەکە ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە میانی ھەڵکوتانە سەر گوندی عەشا، ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە ماڵەکانی ناو گوندەکە ئەنجامداوە.