Hawkar Yaseen
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
بڕیاروابوو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس دیندیاس لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بگاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام نزیکەی کاتژمێرێک بەر لەوادەی گەیشتنی بۆ هەولێر، هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی بەهۆکاری دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیدا راگەیەندرا و سەردانەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
نیکۆس دیندیاس بەپێی کارنامەی سەردانەکەی بڕیاروابوو لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و دواتریش کۆنسولخانەی یۆنان لە هەولێر بکاتەوە.