Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
به‌غدا – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگای باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز-ه‌وه بانگهێشتی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح-ی كرد بۆ ئه‌نقه‌ره.
فاتیح یڵدز سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح-ی كرد له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا.
فاتیح یڵدز له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه و بانگهێشتنامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ سەردانکردنی ئەنقەرەی بە سەرکۆماری عێراق گه‌یاندووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به خۆشحاڵی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح داوە به بانگهێشتنامه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رنجڕاكێشان بۆ په‌یوه‌ندییه مێژوویی و ریشهدارهكانی عێراق و توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كردۆته‌وه بۆ سوودگه‌یاندن به هه‌ردوو گه‌لی عێراق و توركیا.