Enes Kaplan
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
داکار-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ مۆریتانیا، کاتژمێر ٠٢:٢٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە داکار پایتەختی سێنیگال.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان لە فرۆکەخانەی بلایسە دیاگنە لە لایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ماکی ساڵ و هاوسەرەکەی مەریەم فایە ساڵ-ەوە پێشوازیان لێکرا.
لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی سێنیگال، مستەفا نیاس و باڵیۆزی تورکیا لە دەکار، نیهات جیڤانەر ئامادەی بوون.