Mustafa Hatipoğlu
04 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و دیدار لەگەڵی، بەرەو ڕووسیا بەڕێ کەوت.
فڕۆکەی سەرکۆماری تورکیا کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەک لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ بەرەو سووچی بەڕێ کەوت.
لە فڕۆکەخانەدا، سەرکۆماری دوای ڕێوڕەسم و سڵاودانی سەربازیی و بەڕێ کردنی لە لایەن جێگری سەرکۆمار جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئیستانبوڵ داود گوڵ، بەڕێ خرا.
هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری تەکنۆلۆجیا و زانیاری، محەمەدفاتح کاجر و هەندێک لە بەرپرسان یاوەری سەرکۆماری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەیدا.
پرسی ڕێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە کە لە ١٧ی تەممووزی ڕابردوو واژووی لەسەر کرا، گرنگترین تەوەری دیداری نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی شەڕی نێوان ئۆکراینا و رووسیا تاوتوێ دەکرێت و هەروەها هاوکارییەکان لە بوارەکانی وزە، بازرگانی، ئابووری و گەشتیاری و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.