Ferdi Türkten
14 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2021
بڕۆکسل - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری کرد لە لووتکەی ناتۆدا.
کەمێک پێش ئێستا بە بەشداری سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام، لووتکەی رێکخراوی باکووری ئەتڵەنتیک (ناتۆ) لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا دەستی پێ کرد.
لە بارەگای ناتۆ کە لووتکەکەی تیادا بەڕێوەدەچێت، رێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە میوانەکان ساز کرا.
سەرکۆماری تورکیا و سەرکردەکانی دیکە، لەلایەن سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ-ەوە پێشوازیان لێکرا.
دوای ئەوەی یەک بە یەک پێشوازی لە هەموو سەرکردەکان کرا، بە پابەندبوون بە دوورە پەرێزی کۆمەڵایەتیی وێنەی بەکۆمەڵ گیرا.
لە دوای گرتنی وێنەی بەکۆمەڵ، سەرکردەکان بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی سەرەکی لووتکەکەدا.
ماوەیەکی کەم بەرلە دەستپێکردنی لووتکەکە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گفتوگۆیان کرد.