Ali Kemal Akan
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
بالی – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ١٧ەمین لووتکەی سەرکردەکانی G20 بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TRK" گەیشتە دوورگەی بالی لە ئێندۆنیزیا.
سەرکۆمار و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بالی نگوراه رای لەلایەن وەزیری تەندروستیی ئێندۆنیزیا، بودی گونادی سادیکین؛ پارێزگاری بالی، وایان کۆستەر و باڵیۆز ئەحمەد جەمیل میرئۆغڵو و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازییان لێ کرا.
هەریەک لە خاتوو ئەمینەی هاوسەری سەرکۆمار ئەردۆغان؛ وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو؛ وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار؛ وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەدین نەباتی؛ وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، واحید کیریشجی؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون؛ سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیسماعیل دەمیر و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن.