Muhammed Karabacak, Ömer Koparan
15 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوە کرد هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ سووریا و وڵاتەکە لەدایکبوونەوەیەکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت.
لە گوتارێکیدا لە لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی، شەرع باسی لهوه كرد بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی لە ساڵی ١٩٧٩وە پەیڕەو دەکران، چەندین نەوە لە سووریا پێگەیشتوون بێ ئەوەی سیستمی دارایی و بانکداری بناسن.
شەرع باسی لەوە کرد هەوڵەکانی سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کاریگەر بوون لەو بڕیارە مێژووییەی بووە هۆی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا.
شەرع جەختی لهسهر ئهوه کردەوە گەلی سووریا هیچ بەرپرسیارییەتییەکی لە سزاکاندا نەبووە و، ڕایگهیاند: "بە هەڵگرتنی سزاکان کۆتوبەندەکانی سەر سووریا شکان. لە پرۆسەی داهاتوودا بە سیاسەت و هەنگاوی دروست ئەم کەشتیە دەگەیەنینە کەناری ئارامی".
ههروهها شەرع ئاماژەی بەوە کرد قۆناغی ٦٠ ساڵەی گەندەڵی کارگێڕیی و سەرکوتکاری لە سووریا کۆتاییهاتووە، سەقامگیری نەک تەنیا بۆ سوورییەکان، بەڵکو دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ تەواوی ناوچەکە.
سەرکۆماری سووریا شەرع، باسی له قۆناغی راگوزەر و ئامانجە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی كرد و، ئهوهی خستهڕوو كه سووریا چیدیكه لە ڕای گشتیی نێودەوڵەتییدا وەک گۆڕەپانی قەیران نابینرێت، بەڵکو وەک دەرفەتێکی گەورە تهماشا دهكرێت.
گوتیشی: "سووریا لەوەی دهرچووه ناوهندی پێکدادانەکان بێت و بووەتە دوورگەی سەقامگیریی. ئەمڕۆ وڵاتەکەمان وەک ڕێڕەوێکی بازرگانیی ئارام لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و دەستەبەری زنجیرەکانی دابینکردنی وزە دەبینرێت".