Meiramgul Kussainova
22 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی لەبارەی رۆڵی نێوەندگیرانەی تورکیا بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان و رادەستکردنەوەی ٢١٥ دیلی ئۆکراینی سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کرد.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی لیوای ئازۆڤ کرد کە لە میانی گۆڕینەوەی دیلەکان، رادەستی ئۆکراینا کراونەتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا پیرۆزبایی لەو فەرماندانەی "لە دیلییەتی رووسیا رزگاربوون" کرد و گوتی: "بینینەوەی ئێوە کە ماوەیەکی زۆر تەنها بە تەلەفۆن دەنگتان دەبیسترا دڵخۆشی کردووم. شانازییەکی زۆر بە کارەکانتانەوە دەکەم کە لە پێناو وڵاتەکەماندا ئەنجامتان داون".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی گۆڕینەوەی دیلەکاندا، ٢١٥ ئۆکراینی رزگارییان بووە کە تیایاندا هەیە بە کوشتن حوکم دراوە و سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغان-ی کرد کە بۆ ئەم مەبەستە نێوەندگیری لەنێوان ئۆکراینا و رووسیا کردووە.
سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە دا، پێنج لە ئەندامانی لیواکە کە لە رێگای گۆڕینەوەی دیلەکان رادەست کراونەتەوە بەمەبەستی پاراستنی گیانیان لە تورکیان، گوتی: "لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان دواین. پێنج فەرماندەی ئازۆڤ لەژێر چاودێری تایبەتی ئەردۆغاندا ئاسایشیان دەپارێزرێت. ئەوانیش سێرگی ڤۆڵنسکی، سڤیاتۆسلاڤ پالامار، دەنیز پرۆکۆپەنکۆ، ئۆلێگ هۆمەنکۆ و دەنیس شلێگا'ن. جارێکی دیکە سوپاسگوزاری سەرکۆمار ئەردۆغان-م".
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی ئاماژەی بەوەیش دا کە لە میانی گۆڕینەوەی دیلەکاندا، ئەوانیش ٥٥ سەربازیان رادەستی رووسیا کردوونەتەوە.