سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ هاوکاریە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا ڕاگرت

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی توشی دەمەقاڵە بوو، بە شێوەیەکی کاتیی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد.
چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیانویستووە ناویان بڵاوبکرێتەوە، پێشتر ئەو هەواڵانەیان بۆ میدیای ئەمریکا پشتڕاست کردەوە کە باسیان لەوە دەکرد ترەمپ هاوکاریە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا ڕادەگرێت.
ئەو بەرپرسانە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دوای ئەو کەشوهەوایەی لە کۆشکی سپی بەهۆی مشتومڕ لەگەڵ زێلێنسکی دروست بوو، ترەمپ بڕیاریدا بۆ ماوەیەک گشت هاوکاریە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا هەڵپەسێرێت.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی، لە کۆبوونەوەی ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە بەردەم کامێراکاندا بووە دەمەقالێیان، بەو هۆیەوە ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە هاوبەشەی بڕیاربوو ئەنجامبدرێت، هەڵوەشێندرایەوە. لەبەرئەوە زێلێنسکی بە تەنیا کۆشکی سپی جێهێشت و ڕێککەتننامە لەسەر کانزا بەنرخەکان نەکرا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە زێلێنسکی بێڕێزی بە گەلی ئەمریکا کردووە، زێلێنسکیش ئاماژەی بەوە کرد کە شتێکی هەڵەی نەکردووە هەتا داوای لێبووردن بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن