Heman Hussein Yaseen
16 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر - AA
دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و تورکیا تاوتوێکران.
سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، نوسیوویەتی: "خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان کۆبوومەتەوە کە گفتوگۆمان لەسەر چەند تەوەرێک کرد لەوانە سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و تورکیا".
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم، دڵشاد شەھاب ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.