Bilal Güler
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
قهندههاڕ – AA
له كاتێكدا شیعه‌كانی قه‌نده‌هار له ئه‌فغانستان له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا له نوێژی هه‌ینی دووچاری هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونه‌ته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه له‌و وڵاته دووچاری هێرشی دیكه‌یش ببنه‌وه.
له ئاكامی هێرشی دوو خۆكوژی داعش كاتی نوێژی هه‌ینیدا ٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا له قه‌نده‌هار و هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی له مزگه‌وتی فاتمییه كه مزگه‌وتی شیعه‌كانه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوان.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی هێرشه‌كه‌ی قه‌نده‌هار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: "له ترسولهرزدا ده‌ژین. له‌وانه‌یه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌منییه‌ت پارێزراو بێت به‌ڵام ره‌وشی كه‌مینه‌كان هیچ باش نییه. له قه‌نده‌هار به تایبه‌ت مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان هه‌یه".
ره‌زا كه‌ریمی'یش كه له كاتی هێرشه‌كه‌دا له مزگه‌وته‌كه‌دا بووه گوتی: "پێویسته شیعه‌كانی ئه‌فغانستان خۆیان خۆیان بپارێزن و رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندوتۆڵ‌تر بكه‌ن. مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی تاڵیبان بیهه‌وێت ده‌توانێت جیاكاری مه‌زهه‌بی نه‌كات و ئاسایشی هه‌موومان بپارێزێت".
محه‌مه‌د ئیسماعیل ره‌فیقی'یش گوتی: "ناتوانم بڵێم هێرشه‌كه به‌هۆی خه‌مساردییه‌وه بووه، چونكه هێشتا له پارێزگاكان سیسته‌می ئه‌منی دروست نه‌كراوه. ئه‌م حكوومه‌ته زۆر نوێیه. ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك بووایه حكوومه‌ت پێك هێندرابووایه و ئه‌مه رووی بدایه، ده‌متوانی بڵێم خه‌مساردی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ته".