Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
پاریس - AA
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ دووه‌مجار رێككه‌وتنی برێكسیتی ره‌تكرده‌وه، فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئاماده‌ی جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له 29ی ئاداردا.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ دووه‌مجار رێككه‌وتنی برێكسیتی ره‌تكرده‌وه، كۆشكی ئێلیزێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه چاره‌سه‌ری ده‌رچوون ته‌نها له له‌نده‌نه و نیگه‌رانی فه‌ڕه‌نساش خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌بێ ستراتیجییەتێكی جێ متمانه و جێگره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پاریس له هیچ هه‌ل ومهرجێكدا دواخستنی به‌رواری برێكسیت قبوڵ ناكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی پێكردووه ناتواندرێت دووباره دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكسیت بكرێته‌وه و هاتووه "ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانوستان بكات ئه‌وا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین. پاریس له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئاماده‌ی جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له 29ی ئاداردا".
- دەنگدان
پەرلەمانی بەریتانیا ئەو رێككەوتنەی حكوومەتی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپادا رەتكردەوە كە لەبارەی برێكسیتەوە ئەنجامیدابوو و پێداوچوونەوەشی بۆ كرابوو.
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای سەركەوتوو نەبوو لە گۆڕینی دەقی ئەو ماددانەی لەبارەی سنووری ئێرلەندای باكوورەوە ناڕەزایی لێكەوتەوە، بەڵام لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا گەیشتە رێككەوتنێكی هاوبەش كە هەلومەرجی جێبەجێكردنی ماددەكە روون دەكاتەوە.
مای بانگەشەی ئەوەی دەكرد، ئەو ماددەی گرتنەبەری رێوشوێنە، هەڕەشەی بەدوای خۆیدا هێناوە بۆسەر بەریتانیا.
سبەی پەرلەمانی بەریتانیا جیابوونەوە بەبێ رێككەوتن و دواخستنی وادەی برێكسیت دەخاتە دەنگدانەوە.