Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
ئه‌و بڕه زیاده‌ی خرابووه سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی له فه‌ڕه‌نسا و له لایه‌ن ئێلەگ زه‌رده‌كان-ه‌وه پڕۆتێستۆكرا، بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی ئهلیزییە وه‌ریانگرتووه، میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانکردەوە، بڕیاری گرانكردنی سووته‌مه‌نی كه پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو بۆ ماوی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه، بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فیلیپ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌توانن چاره‌سه‌رێك بۆ توانای كڕینی سووته‌مه‌نی بدۆزنه‌وه، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا دوێنێ راشیگه‌یاندبوو کە له پاڵ هه‌ڵپه‌ساردنی گرانكردنی سووته‌مه‌نیدا، زیادكردنی نرخی كاره‌با و غازیش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه.