Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
پاریس- AA
ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا ئەو رێککەوتنەی پەسەندکرد کە دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی هاوبەش لە نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیادا بە مەبەستی بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت.
ئەو رێککەوتنەی کە دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی هاوبەش لە نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیادا بە مەبەستی بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا پەسەندکرا. هەریەک لە بزووتنەوەی رێپێوانی کۆماریی کە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دامەزرێنەریەتی، پارتی کۆماریی، پارتی سۆسیالیست و بزووتنەوەی دیموکراسی دەنگیان لە بەرژەوەندیی پەسەندکردنی رێککەوتنەکە دا.
دوای ئەوەی کە رێککەوتنەکە لە ئەنجوومەنی فیدراڵیی ئەڵمانیاش پەسەندکرا، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئەگەری پەسەندکردنیشیدا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە رۆژی ٢٥ی ئادار لە پاریس ئەنجام دەدرێت.
ئەنجوومەنە هاوبەشەکە ساڵانە لانیکەم دووجار کۆدەبێتەوە و لە هەریەک لەو دوو وڵاتە ٥٠ پەرلەمانتار بەشداریی تیادا دەکەن. رێککەوتنەکە دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت کە لە ناوچە سنوورییەکان، ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەستبەرداری یاسا نیشتمانییەکان ببن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا، ریچار فێرند لە لێدوانێکدا خۆشحاڵیی خۆی بە پەسەندکردنی رێککەوتنەکە دەربڕی و جەختی لەوەکردەوە کە ئەو ئەنجوومەنە دەستەبەری کارکردنی یاساکانی هەردوو وڵات بە شێوەیەکی گونجاو و قووڵکردنەوەی هاریکارییەکان دەکات.
وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ناثالی لۆیسیو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به "هه‌ڵبژاردنێكی بوێر" له قه‌ڵه‌مدا.
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پڕه‌وی توندئاژۆی فه‌ڕه‌نسا مل كه‌چ ناكات (LFI)، جان-لوك میلینجۆن كه نه‌یاری رێككه‌وتنه‌كه‌یه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه رێككه‌وتنه‌كه گونجاو نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا.
جان-لوك میلینجۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌و رێككه‌وتنه دیدی ئه‌وه به وڵاتانی دیكه دراوه كه "هه‌ر بڕیارێك له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دراوه"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بەرلەو واژووكردنی ئه‌م جۆره رێككه‌وتنانه له ئه‌ورووپادا، پێویسته ریفراندۆم رێكبخرێت بۆ پرسكردن به خه‌ڵك.
بناغه‌كانی به‌هێزكردنی هاریكاری نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به رێككه‌وتنی "Aachen" دانرا كه له 22ی كانوونی دووه‌مدا واژووكرا.
ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه له هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات، هاوبه‌شی بگه‌یه‌نێته ئاستێكی نوێ و ئه‌ورووپا بۆ ئه‌و سه‌ختیانه ئاماده بكات كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.